کوردستان

بەشێک لە گوندەکانی سنە لە ئاوی پاکی خواردنەوە بێ بەشن

بەشێک لە گوندەکانی سنە لە ئاوی پاکی خۆاردەنەوە بێ بەشن و چەن ساڵێکە بەڵێنی کاربەدەستانی دەوڵەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە جێبەجێ نەکراوە.

وەحید ڕەزایی سەرۆکی شورای ئیسلامی لە پارێزگای سنە دانی بە کەمتەرخەمی ناوەندە پەیوەندییدارەکانی دەوڵەتدا ناوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەم ئاوی و دابین کردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ بەشیک لە گوندەکانی سەقز و قوروە.

وەحید ڕەزایی دەڵێت،١٠ گوندی شاری قوروە کە ڕێژەی دانیشتوانەکانیان دەگاتە ٢٠ هەزار هاولاتی لە ئاوی پاکی خواردنەوە بێ بەشن.

هەروەها هاوڵاتیانی بەشێک لە گوندەکانی سەر بە شاری سەقزیش ئەو گرفتەیان هەیە.

ڕەزایی باس لە کەمتەرخەمی دەوڵەت لەم پەیوەندییەدا دەکات و دەلێت، هیوادارین لە دوای چەندین ساڵ کاربەدەستانی دەولەت بیرێک لەو گرفتەی خەڵک بکەنەوە.

وەحید رەزایی کە ئەم قسانەی لە کۆبوونەوەی شواری شار سنە باس کردووە ئاماژەی بە خراپی دۆخی ڕێگاوبانەکان و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی دیکە لە زۆربەی گوندەکان ئەو پارێزگای کردووە و تەنها هیوای خواستووە دەوڵەت لەو بارەیەوە کەمتەر خەم نەبێت.

هاوڵاتیانی سنە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا دەیان جار بۆ دابین کردنی ئاوی پاکی خۆاردنەوە داواکاریان پێشکەش بە ناوەندە پەیوەندییدارەکان کردووە بەڵام وڵامیان نادرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌