کوردستان

حەسەکە جارێکیتر لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە قەیرانی ئاوی خواردنەوەی بۆ دروستکرا

زیاتر لە هەفتەیەکە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، ئاوی خواردنەوە لەسەر شاری حەسەکە دەگرنەوە و هاوڵاتیانیان توشی قەیران کردوە.

هاوسەرۆکی لیژنەی شارەوانی و ژینگەی کانتۆنی حەسەکە، ماجیدە ئەمین، بە ئاژانسی هەواڵی هاواری وتوە، تورکیا پابەندی ڕێککەوتن لە بارەی پڕۆژەی ئاوی عەلوک نابێت و بەوهۆیەشەوە ئاو لە پڕۆژەکە کەمدەبێت و گرفتی ئاوی خواردنەوە و کەمی کارەبا دروست دەبێت.

ماجیدە ئەمین ڕایگەیاندوە، بەپێی ڕێکەوتنەکە دەبێت تورکیا لە ڕێگەی چوار پەمپ و ٢٠بیرەوە ئاوبنێرێت بۆ ناوچەکە بەڵام ڕێککەوتن دەشکێنێت و تەنها لەڕێگەی دوو پەمپ و ١٤بیرەوە ئاودەنێرێت و ئەوەش کەمی ئاو لەحەسەکە دروست دەکات.

هاوسەرۆکی لیژیەی شارەوانی و ژینگەی کانتۆنی حەسەکە، ڕاشیدەگەیەنێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، لەو ڕێگەیەوە زیان دەگەیەنن بە هێڵەکانی کارەبا و بڕی پێدانی کارەبا بۆ دانیشتوانی ناوچەکە کەمدەبێتەوە.

ئەوەی جێی باسە، لە دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی هاوکاری سەرچاوەی ئاوی حەسەکە و گوندەکانی داگیرکاری، لەسەرێکانی پڕۆژەی ئاوی عەلوک داگیرکراو تائێستا زیاتر لە ٢٥جار ئاو لە پڕۆژەی عەلوک لەهاوڵاتیان بڕاوە و بەوهۆیەوە دانیشتوانی ناوچەکانی کانتۆنی حەسەکە کەوتونەتە قەیرانەوە و ناچاربوون ئاوی پاکی خواردنەوە بکڕن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌