کوردستان

مەجلیسی بەڕێوەبەری شەنگال: هێرشەکانی حکوومەتی عێراق بۆسەر شەنگال بە دنەدانی تورکیا و پەدەکەیە

لەگەڵ هێرشەکانی ڕژیمی تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، سوپای عێراقیش هێزی بەرەو شەنگال جووڵاندووە و زیاتر لە جاران دژایەتیی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری ئێزدییەکان دەکات. جێگری هاوسەرۆکایەتیی مەجلیسی بەڕێوەبەری شەنگال حکوومەتی عێراق بە هۆکاری ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی ئەو هەرێمە دەزانێت.

ئازاد حوسێن لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار وتی: “ئەگەر بەرخۆدانی ئێزدییەکان نەبوایە حکوومەتی عێراق قەت نەیدەتوانی جارێکی تر لە شەنگال ئاڵا هەڵدات.”

ئازاد حسێن ئاماژەی بە هەوڵی حکوومەتی عێراق بۆ درووستکردنی دیوار لەسەر سنووری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان کرد و وتی: “حکوومەتی عێراق ئیدعا دەکات کە گوایە ئەو دیوارە بۆ ڕێگری لە چەتەکانی داعش لێدەدات. بەڵام شەنگال لەوکاتەوە ڕزگار کراوە، ئارامترین ناوچەی عێراقە و هیچ شانەیەکی داعشی لێ نییە. خەڵکی ئێزدی پێیانوایە کە ئامانجی ئەو دیوارە گەمارۆدانی هەرێمی شەنگال و لەناو بردنی خۆبەڕێوبەرایەتییەکەیانە.”

جێگری هاوسەرۆکایەتیی مەجلیسی بەڕێوەبەری شەنگال بە ئاماژەدان بە هێرشی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای عێراق بۆسەر هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان وتی: “ئەم هێرشانە بە دنەدانی تورکیا و پەدەکەیە. تورکیا و پەدەکە گوشارێکی زۆر دەخەنە سەر حکوومەتی عێراق بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر شەنگال.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌