کوردستان

لە پەڕلەمانی سوید تۆمەتبارکردنی تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان بە تیرۆر تاوتوێ کرا

لە پەڕلەمانی سوید گفتوگۆ لە سەر کاریگەرییەکانی تۆمەتبار کردنی تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان بە تیرۆر لە سەر پرۆسەی دیمۆکراسی لە تورکیا و ناوچەکە کرا.

کۆنفرانسەکە سەرلەبەیانی ئەمرۆ دەستی پێکرد و تا پێنجی ئێوارە بە دوو پەنێل بەردەوام بوو.

پەنلی یەکەم، نوێنەرانی سویدی و هوشیار ئوزسوی نوێنەری هەدەپە قسەیان کرد و لە پەنلی دووەمدا زۆبەیر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری کەنەکە و نوێنەری ڕێکخراوەکوردییەکان قسەیان کرد.

زوبەیر ئایدار باسی لەو نادادی و ستەمە ناڕەوایە کرد کە بە هۆی پارچەکردنی کوردستانەوە لە ساڵی ١٩٢٤وە رووبەرووی کوردەکان دەبێتەوە و وتی:کوردەکان بۆ بە دەستهێنانی مافەکانی خۆیان تێکوشان دەکەن.

تیشکی خستە سەر سەرکوتی شورشەکوردیەکان لە لایەن داگیرکەرانی وکوردستان بە هاوکاری هێزە نێودەوڵەتییەکان و وتی: هەموو چالاکیەکی مەدەنی کوردەکان قەدەغە دەکرێت و کوردەکان ناچار کراون دەست بۆ چەک بەرن.

زوبەیر ئایدار ئاماژە بە دۆخی پەنابەرانی کورد لە چوار لای جیهانەوە کرد کە بە هۆی سیاسەتی سەرکوت و هەڵاواردن لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە ئاوارە بوون و وتی:ئەمریکا و ئەوروپا وەک تورکیا لە گەل کوردەکان هەڵسوکەوت دەکەن،بە هۆی تۆمەتبارکردنی کردنی پەکەکە بە تیرۆر، مافی کوردەکان لە چوار لای جیهانەوە پێشێل دەکرێت.

لە ئەوروپا، بە تایبەتی لە ئەڵمان و فەرەنسا سەدان هاولاتی کورد دەستگیر و مل و مالی دەیان کەس دەستی بە سەرداگیراوە.مافی مانەوە بە هەزار کەس نەدراو و لە سەدان کەسی دیکەش مافی پەنابەری وەرگیردراوەتەوە.

زوبەیر ئایدار تیشکی خستە سەر هاوکاریکردنی دەوڵەتی ئەڵمان لە گەل تورکیا و ڕایگەیاند.٤٠٨ دوسیە لە دژی چالاکوانانی کورد لە ئەڵمانیا کراوەتەوە.لە سەر ٦٥٠٠ هاوڵاتی کوردی دانیشتوی ئەڵمان زانیاری بە تورکیا دراوە و لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ تورکیا لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون.

زوبەیر ئایدار باسی کە پێشێلکاریی مافی کوردانی دانیشتوی سویدیش کرد و بە بیری هێنایەوە، سەرەڕای ئەوەی دوای ٣٤ ساڵ ئاشکرا بوو، بە ناڕەوا تۆمەتی تیرۆر کردنی ئۆلیف پاڵما سەروەک وەزیری ئەو کاتەی سوید خراوەتە پاڵ پەکەکە بەڵام هیشتا پێشێلکردنی مافی کوردەکان لەو وڵاتە بەردەوامە.

زۆبەیر ئایدار وتیشی؛تۆمەتبار کردنی پەکەکە بە تیرۆر زیانی بە دۆزی گەڵێک گەیاندووە. ڵاتانی ئەوروپا لە بەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان لە گەڵ تورکیا سیاسەتەکانی ئەنقەرە لە دژی کوردەکان پەیرەوە دەکەن.

چارەسەر کردنی پرسی کورد، کاریگەری راستەوخۆی لە سەر سەقامگیرکردنی دیمۆکراسی لە رۆژهەلاتی ناوەراست دادەنێت. پێویستە بە دیالۆگ ئەو پرسە چارەسەر بکرێت،بەڵام کاتێک تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان خراوەتە لیستی تیرۆرەوە ،ڕێگای دانوستان و گفتوگۆ نامێنێت.

زوبەیر ئایدار وتیشی تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان لایەنگری ئاشتی و چارەسەری دیمۆکراتیانەی پرسی کورد و سەقامگیر کردنی دیمۆکراسیە.ناچار کراوە دەست بۆ چەک بەرێت. پێویستە دەوڵەتی سوید هەوڵ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆری یەکیەتی ئەوروپا و ئەمریکا بدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌