ئێران

دەیان ملیۆن هێکتار زەوی لە ئێران دەبێت بە بیابان

ئێران لەو وڵاتانەیە جیا لە هۆکاری سروشتی، سیاسەتی هەڵەی کاربەدەستان ئەو وڵاتەی توشی قەیران لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە و ژینگەی ئەو وڵاتەش ڕووبەڕووی کارەسات کراوەتەوە. بە پێی قسەی کاربەدەستێکی دەوڵەت، نزیکەی ٣٢ ملیۆن هێکتار زەوی لە وڵاتە بەرەوە بە بیابان بوون دەڕوات.

مەسعود مەنسوور، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە سروشتی و ئاوییەکانی ئێران لە وتوێژێکدا لە گەڵ ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە ڕوودانی کارەساتی ژینگەیی لە ئێران هۆشدار دا و وتی: ٣٢ ملیۆن هێکتار زەوی بەڕەوە بە بیابان بوون دەڕوات.

مەسعود مەنسوور دەڵێت، لەو ٣٢ ملیۆن هێکتارە ١٤ ملیۆن هێکتار بە هۆی ڕۆچوون و ٧ ملیۆن هێکتاری دیکەش زیخ و لم دایگرتووە.

ناوبراو بە بێ ئەوەی ئاماژە بە کەمتەرخەمی دەوڵەت بۆ پێشگرتن لەو کارەساتە بکات وتی، ئەگەر بە زوترین کات بە دواداچوون بۆ ئەم دۆخە نەکرێت، بە هۆی خوڵبارین و زیخ و لمەوە، بەشێکی زۆر لە زەوییە کشت و کاڵییەکان، جادە و هێلی ئاسنینی شارەکان لە کار دەکەون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌