ژن

بۆ یەکەم جار ژنێكی ڕەشپێست دەبێتە دادوەری دادگای باڵای ئەمریكا

ئەنجوومەنی سنای ئەمریكی بە ٥٣ دەنگی ئەرێ لەبەرامبەر بە ٤٧ دەنگی نخێر، كەتانجی براون جەكسۆنی وەكو یەكەمین دادوەری ژنە ڕەشپێستی ئەمریكی كردە، دادوەری باڵای ئەو وڵاتە.

ئەمە یەكەمین جار لە مێژووی ٢٣٣ ساڵەی دەسەڵاتداری لە ئەمریكادا كە ژنە ڕەشپێستێک لەسەر كورسی گرنگترین دامەزراوەی دادوەری دادەنیشێت.

پاڵاوتنی ئەم ژنە دادوەرە ڕەشپێستە بۆ چوونە دادگای باڵای ئەمریكا، یەكێک لە بانگەشەکانی جۆ بایدن بوو لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەدا.

چاک شومەر، سەرۆكی زۆرینەی سنا كە لەدەستی دیموكراتخوازەكانە، هەڵبژاردنی براون جەكسۆنی پیرۆز كردووە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٨ی ئاپریل “رۆژێكی مێژوویی و پڕ لەخۆشی و شاییە”.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌