ژمارەیەک لە سینەماکارانی ژن دژ بە ڕێکارێکی خانەی سینەمای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەریان دەوستنەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەشێک لە ژنانی سینەماکار لە ئێران، بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی و کێچەڵکردنی سێکسی کە ڕووبەرووی ژنان لە بواری سینەمادا دەبێتەوە دەستپێشخەریەکیان ڕاگەیاندووە.
ژنان سینەماکار و چالاکوانانی ئەو بوارە بە ئاشکراکردنی ئەو توندوتیژیانەی ڕووبەڕوویان بوەتەوە باس لە ڕادەی هەڕەشە و سوکایەتی و دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی ژنان دەکەن و خوازیاری دادگایی کردنی تاوانبارانن.
خانەی سینەما لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەو هەڵویستەی ژنانی سینەماکار کاردانەوەی نیشاندا و داوای کرد ئەو داواکارییەی ژنان دەبێت بۆ بەدواداچوون ڕادەستی “ئەنجومەنی سیانەت” بکرێت.
ئەنجومەنی سیانەت، ناوەندێکی تایبەتە کە بە دواداچوون بۆ هەڵسوکەوت لە دەرەوەی چوارچێوەی دیاریکراوی ڕژێم لە بواری سینەما و هۆنەردا دەکات.
ژنانی ناڕازی دەڵێن، ئەنجومەنی سیانەت” نادیموکراتیکە و ڕەوایەتی ئەوەی نییە لە سەر داواکارییەکەیان و دۆسییەکانی چالاکوانانی ژنی بواری سینەما بڕیار بدات و سەرکوت ژنانی سینەماکار و چالاکوانانی ئەو بوارە بەشێک لە کارنامەی ئەو ناوەندەیە.