کوردستان

بیرمەندی جیهان نوام چۆمسکی پشتیوانی لە کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان دەکات

کەمپینی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان تادێت بەرفراوانتر دەبێت، گەورە بیرمەندی جیهان نوام چۆمسکی پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینەکە دەربڕی.

لە ١٥ی فێبریوەری ئەم ساڵەوە و لە ٢٣ەمین ساڵرۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە کوردستان و لە چوارلای جیهان دا کەمپینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان ڕاگەیەندرا.

لە ناوخۆی کوردستان بە دەیان پارت و لایەنی سیاسی و بە سەدان ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشداریان لەکەمپینەکەدا کردووە.

گەورە بیرمەندی جیهان نوام چۆمسکی، لە پەیامێک دا بۆ کەمپینەکە پشتیوانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، زۆر خۆشحاڵم کە پشتیوان بم لەم کەمپینەدا.

ئەوەی جێی باسە لە نەورۆزی ئەم ساڵ دا نوام چۆمسکی، پەیامی پیرۆزبای نەورۆزی لە ڕێگەی زانکۆکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بڵاوکردەوە.

وابڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیک دا و بەپێی لێدوانی کۆمیتەی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، ئەنجامی کەمپینەکە لە لایەن ڕۆشنبیرانەوە ڕابگەیەندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌