٢٥ پەرلەمانتاری عێراق بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هەبوونی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق داواکارییەکیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کرد کە سێ خاڵی لەخۆ گرتووە.
خاڵی یەکەم تایبەتە بە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا و راوێژکارەکانی. لە خاڵی دووەمیشدا داواکراوە لێکۆڵینەوە بکرێت لەبارەی هێزەکانی تورکیا لە موسڵ و هەرێمی کوردستان.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە ٥ بارەگا و ٣٥ خاڵی سەربازی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان کراوە.
خاڵی دیکەی نوسراوەکەی پەرلەمانتارەکان تایبەتە بەو هێرشەی ئەم دواییەی ڕژێمی ئێران بۆ سەر هەولێر، کە باس لە هەبوونی موساد دەکات و لەسەر ئەو بابەتە داوای لێکۆڵینەوە کراوە.