ژن

گروپێکی نەژادپەرست لە کازاخستان ئاگریان لە ژنێکی کورد بەردا

هێرشێکی نەژاپەرستانە کرایە سەر بنەماڵەیەکی کورد لە گوندی سۆڤێتسکۆی ناوچەی سایرامی پارێزگای تورکستان لە وڵاتی کازاخستان. ئەو گروپە نەژادپەرستە لە هێرشەکەیاندا بۆ سەر ئەو بنەماڵە کوردە، ئاگریان لە ژنێکی تەمەن ٦٦ ساڵ بە ناوی ڕۆستامۆڤا خانم کۆچەر بەردا.

ڕۆستامۆڤا لە لایەن بنەماڵەکەیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هێرشە لە ڕۆژی ٢٥ی مارس دا ئەنجامدراوە. کۆمەڵێک کەسی نەژادپەرست هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ڕۆستامۆڤا خانم کۆچەر. هەر کە ڕۆستامۆڤا خانم کۆچەر دەرگا دەکاتەوە بەنزینی پێدا دەکەن و ئاگری تێبەردەدەن.

هاوڵاتییانی گوندی سۆڤێتسکۆ دەڵێن، لە دوای جەنگی سۆڤیەت ژمارەیەک لە کوردانی باکوری کوردستان کۆچبەربوون و لەو گوندەدا نیشتەجێ بوون و لەبەر ئەوەش گوندەکە ناوی سۆڤێتسکۆیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌