ژن

ژنان جارێکی دیکە دژی قەدەغەکردنی خوێندنی ژنان لە ئەفغانستان هاتنە سەر شەقام

دوێنی ژمارەیەک لە ژنانی ناڕازی لە دەسەڵاتی تاڵیبان بە دروشمی پەروەردە مافی ئیمەیە، لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

ژنانی ناڕازی داوای کاردانەوەی نێونەتەوەیان کرد سەبارەت بە بڕیاری تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لەو وڵاتە.

بەشێک لە خوێندکارانی کچ لە خۆپیشاندانەکەدا بەشدار بوون.

ژنانی ئەفغانستانی لە میانەی بەیاننامەیەکەوە، داخستنی خوێندنگاکانی کچانەکانیان لە ئەفغانستان بە توندی شەرمەزار کرد و داواشیان لە ڕای گشتی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز لە ئەفغانستان کرد دژ بە بڕیارەکەی تاڵیبان کاردانەوەیان هەبێت.

لە بەیاننامەکەیاندا چالاکوانانی ژنی ئەفغانستانی تەئکید دەکەنەوە کە لە بەرانبەر پێشێلکردنی مافەکانیان بێ دەنگ نابن.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، دەوڵەتەکەی تاڵیبان بە بڕیارێکی تایبەت خوێندنی بۆ کچان لەو وڵاتە لە پۆلی شەشەوە قەدەغە کرد و خوێندنگاکانی کچانی دوا ناوەندی داخران.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌