ژن

زەینەب جەلالیان ١٥هەمین نەرۆزی بەرخۆدانی پیرۆز کرد

زەینەب جەلالیان ١٠ رۆژ بەر لە نەورزی ١٣٨٦ی هەتاوی لە جادەی سنە بۆ کرماشان لە لایەن ‌هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە و بەر بەرچاوی موسافرەکانی ئەو پاسەی کە تێدا بوو بە لێدان و ئەشكەنجە دەستگیر کرا.

لە دوای چەند مانگ ئەشکەنجە و ڕاگرتنی لە سیاچاڵەکانی ڕژێم لە کرماشان و سنە، لە دادگایەکی چەند خوڵەلێکیدا لە دادگای کرماشان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پژاک سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

دواتر لە ژێر گوشاری ڕای گشتیدا لە دادگای پێدا چوونەوە سزاکەی کەم کرایەوە بۆ زیندانیکردنی هەتاهەتایی.

لە ماوەی ئەم ١٥ ساڵەدا زەینەب لەم گرتووخانە بۆ ئەو گرتووخانە دەگوازرێتەوە و لە مافی ئازادی کاتی و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانەش بێ بەش کراوە.

١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی بە بێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکەی لە کاتی پەرەسەندنی پەتای کۆرونا دوورخرایەوە بۆ گرتووخانەی یەزد و توشی ئەو پەتایە کرا.

مانگی ڕابردوو دایکی زەینەب جەلالیان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، داوای کاردانەوەی لە ڕای گشتی سەبارەت بە دۆخی کچەکەی کرد.

چالاکوانانی ژنان دەڵێن، زەینەب ١٥هەمین نەورزۆی بەرخۆدانی لە گرتووخانەی یەزد پیرۆز کردووە و داوای کاردانەوەش لە ڕای گشتی سەبارەت بە دۆخی ئەو ژنە گیراوە سیاسیەی کورد دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌