جیهان

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: لە ئۆپراسیۆنەکان دا ئامانجە سەرەکییەکانمان بەدەست هێناوە

جەنگ لە ئۆکراینا بەردەوامە و سوپای ڕوسیا دەڵێن لە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکان دا لە ئۆکراینا ئامانجەکانیان بەدیهاتوە، هەروەها باس لە چونی ژمارەیەک چەتەی تورکیا دەکرێت لەسوریا بۆ ئۆکراینا بۆ بەشداریکردن لە شەڕدا.

ئەمڕۆ، ٣١ ڕۆژ تێپەڕی بەسەر جەنگ لە ئۆکراینا دا و چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای شاری کیێڤ ی پایتەخت بۆردومان کران.

ئاژانسەکانی هەواڵی جیهانی باس لەوەدەکەن کە کەمی خواردن قەیرانی بۆ ئەوکەسانە دروستکردوە کە ناوچەکانیان بەجێنەهێشتوە.

لەلایەکیترەوە حکومەتی ڕوسیا ڕایگەیاندوە کە ئەوان کاروانی هاوکارییەمرۆییەکانیان بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ناردوە.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کەلە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکەیان دا ئامانجە سەرەکییەکانیان بەدیهاتوە، هەروەها دەشڵێن، بەردەوام ڕەوانەکردنی چەک لە ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکراینا ماوەی شەڕەکە درێژدەکاتەوە.

لەلایەکیترەوە، سەرچاوە هەواڵییە هەرێمییەکانی ناوسوریا، ئاشکرایان کردوە، کە چەند گروپی چەتەی سەر بەدەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لەناویاندا، سوڵتان موراد،ناوی سەدان کەسیان نوسیوە بۆئەوەی ڕەوانەی ئۆکراینایان بکەن دژ بەهێزەکانی ڕوسیا بۆشەڕکردن.

ئەوسەرچاوانە دەڵێن چەتەکان لەئێستا چاوەڕێی وەڵامی دەوڵەتی تورکیان بۆئەوەی پڕۆسەی گواستنەوەیان دەستپێبکەن.

ئەوسەرچاوانە ئاشکراشیان کردوە کە حکومەتی ئۆکراینا، لەڕووی ماددییەوە ئەوەی خستۆتە سەرشانی کە مانگانە هەزار و دووسەد دۆلار وەک گرێبەستێک بۆماوەی شەش مانگ، لە ڕێگەی تورکیاوە لە ئەستۆدەگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌