جیهان

ڕووسیا: لەسەر داوای ئێمە چەند خاڵێکی تر بە رەشنووسی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران زیادكرا

ئاژانسی هەواڵی “تاس” لە زاری ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاویکردەوە: “دۆخی نێودەوڵەتی لە ئان و سات دا لە گۆڕاندایە و هێرشە دوژمنكارانەكانی ئەمریكا و یەكێتیی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا، ئێمەی ناچار بەوە كرد بیر لەوە بكەینەوە، كە لە بەرامبەر ئاستەنگە نێودەوڵەتیەكان لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا بە خۆماندا بچینەوە و رێكاری پێویست بگرینەبەر”.

زاخارۆڤا ڕاشیگەیاندووە، بە مەبەستی گەرەنتیكردنی هەموو ئەو پرۆژانە، لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی بەرجام بەتایبەتی لەبواری هاوكاری لەگەڵ ئێران لەبەشی وزەی ناوەكی لە بوشەهر لە گەماروە نیگەتیڤەكانی ئەمریكا و یەكێتیی ئەوروپا لەسەر ڕووسیا پارێزراو بن، هەندێک خاڵی پێویستمان لەسەر ڕەشنووسە ئامادەكراوەكەی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە ڤییەنا زیاد كرد.

دەشڵێت، هۆكاری خاو بەڕێوەچوونی پرۆسەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا، ڕووسیا نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌