جیهان

جەنگ لە ١٩ەمین ڕۆژدایە و دانوستانەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بەردەوامن

شەڕ و پێکدادان لە چەندین شاری ئۆکراینا بەردەوامە و شاری کیێڤ بازنەی گەمارۆدانی زیاتر چڕبۆتەوە، لەگەڵ شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەکان دا دانوستانەکانی شاندنی ڕwوسیا و ئۆکراینا درێژەیان هەیە.

ئەمڕۆ جەنگ لە ئۆکراینا پێینایە ١٩یەمین ڕۆژییەوە، لە چەندین ناوچەی ئەو ووڵاتە شەڕ و پێکدادانەکان بەشێوەیەکی قورس و ئاڵئۆز بەڕێوەدەچن.

شاری کیێڤ ی پایتەخت لە باکور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە گەمارۆدراوە و بۆردومانەکانی ناوشارەکەش چڕتر بونەتەوە.

کۆشکی کریملن، ڕایگەیاندوە خاوی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆگرتنی شاری کیێڤ بۆئەوەیە تا زیان بەهاوڵاتیانی مەدەنی نەگات.

لەلایەکیترەوە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندوە کە زیاتر لە دووملیۆن و ٦٠٠هەزار ئۆکراینی ئاوارەبوون.

لەگەڵ قورستربونی دۆخی شەڕیش، ڕاگەیەندرا، ئەمڕۆش گەڕێکیتری دانوستانەکانی نێوانڕوسیا ئۆکراینا بەردەوام دەبن و لەسەر چەندینتەوەری گرنگ و هەستیار قسەوباس دەکەن.

ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکراینا، میخائیلۆ پۆدۆلیاک، لە تۆڕی تویتەری خۆی ئاشکرای کردوە، گفتوگۆکانی دانوستاندن لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچن.دوای کۆبونەوەکانیش ئەنجامە سەرەتاییەکانی ڕادەگەیەندرێت.

لای خۆشییەوە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئەکراینا، لە گرتەڤیدیۆیەک دا ڕایگەیاندوە شاندی دانوستانکاریان ئامانجیان ڕوونە و بەهەموو توانایانەوە هەوڵەدەن کۆبانونەوە لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان خۆی و پوتین دا ڕێکخەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌