جیهان

وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئۆکراینا لە ئەنتالیا کۆبونەوە

ئەمڕۆ لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دیمیتری کولیبا، کۆبونەوە.

لە دوای کۆبونەوەکە هەردوو وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ئۆکراینا بە جیا کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیان بەڕێوەبرد.

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، ڕایگەیاند لەگەڵ ڕوسیا ڕێکەوتون بۆ بەردەوامی دان بە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی هاوکاری مرۆیی.

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان ئامادەن لەگەڵ ڕوسیا کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی ڕێگە چارەسەری جدییانەی دۆخەکە.

لە بەرامبەردا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەەروەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕوسیا جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە لە ڕێگەی دانوستانەوە بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا.

باسی لەوەشکرد کە لەبارەی ئاگربەستەوە هێشتا ڕێککنەکەوتون.

لاڤرۆڤ جارێکیتر وتی کە ڕوسیا لەگەڵ جەنگی ئەتۆمیدا نییە دژی وڵاتانی ڕۆژئاوایی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌