ژن

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی عەفرین ١٢ ژن لە لایەن ڕژێمی تورکیاوە ڕفێندراون

لە هەرێمی عەفرینی داگیرکراو دا، سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هاوکاری بەردەوامن لە ئەنجام دانی تاوانی جەنگی و ڕفاندن و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین، ئاماری کوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیان، بەتایبەتی ژنانی لە هەرێمی عەفرینی داگیرکراو بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هاوکاری، دوو ژن و دوو منداڵیان کوشتوە.

هەروەها ئەو ڕێکخراوە ئاشکرای کردوە، کە لە سەرەتای ئەم ساڵی زایینیەوە لە هەرێمی عەفرین ١٢ ژن ڕفێندراون، کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ ساڵ بۆ ٦٠ پێکهاتووە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین، هێمای بۆ ئەوەش کردوە، کە لەسەرەتای داگیرکردنی هەرێمەوەکەوە لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هاوکارییەوە ٨٤ ژن کوژراون و ٦ ژنیش کۆتاییان بەژیانیان هێناوە و بە هەزاران ژن ڕفێندراون، ڕووداوەکانی دەستدرێژی سەر ژنان گەیشتۆتە ٧٠ کەیس و ٢١٦ ژنیش لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر هەرێمەکە بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌