ژن

کەنەکە: ژنانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو گۆڕەپانەکان لەناو تێکۆشاندان

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، کەنەکە لە پەیامێکدا هەشتی مارسی لە ژنانی تێکۆشەری کوردستان و جیهان پیرۆز کردووە و ڕایگەیاندووە تێکۆشانی ژنانی کورد کاریگەریی لەسەر سیاسەتی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی داناوە.

لە پەیامەکەی کەنەکەدا هاتووە: “ئەمڕۆکە ژنانی کورد خۆیان بەڕێکخستن کردووە و دەیانەوێت چارەنووسیان لە دەستی خۆیاندا بێت. تێکۆشانی ژنانی کورد بووەتە سەرچاوەی هیوا و ڕووناکیبەخشی تێکۆشانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.”

کەنەکە بەبیری هێناوەتەوە کە ژنانی کورد هەم بەهۆی هێزە دەرەکییەکان و هەم لە ناوخۆ بە پاساوی عەشیرەت، ئاین و نەریت ڕووبەڕووی قڕ کردن بوونەتەوە. بەڵام سەرەڕای ئەو زۆردارییە دوولایەنە، هیوای ئازادییان ون لەدەست نەداوە و هیچکات دەستبەرداری تێکۆشان نەبوون.

کەنەکە تیشکی خستووەتە سەر تێکۆشانی ژنان لە پارچە جیاوازەکانی کوردستان و ڕایگەیاندووە: “ژنانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان ڕێکخستن، دیپلۆماسی، حزب، مەجلیس و سوپای تایبەت بە خۆیان درووست کردووە و لە هەموو گۆڕەپانەکان لە ناو تێکۆشاندان.”

کەنەکە لە کۆتایی پەیامەکەیدا یادی سەرجەم ژنانی گیانبەختکردووی بە ڕێزەوە و بەبیر هێناوەتەوە و هەشتی مارسی لە تەواوی ژنان پیرۆز کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌