زەلال ستێرک، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆماجڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، بانگی بەهێزکردنی تێکۆشانی هاوبەش لە ژنانی جیهان و بە تایبەتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
زەلال ستێرک لە وتوێژەکەیدا لە گەل ئاژانسی فورات، وێڕای پیرۆزبایی هەشتی مارس لە ژنان و ئازادیخوازان،هەموو گیانبەخت کردووانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی بەڕێزەوە بە بیرهێنایەوە.
زەلال ستێرک تیشکی خستە سەر گرینگی پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان کە بە ڕەنج و تێکۆشانی ژنان بە دەست هاتووە و تەئکیدی لە سەر بەردەوامی تێکۆشان لە پێناو بونیات نانی کۆمەڵگای ئازاد و یەکسان بە پێشەنگایەتی ژنان کردەوە.
ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە، ئاماژە بە هەوڵ و ڕەنجی ڕێبەر ئۆجالان لە پێناو ئازادی و پێشخستنی ژنان دا کرد و وتی، لە ئیستادا ژنان لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئاپۆییدا پێشەنگایەتی بۆ بونیات نانی کۆمەلگای ئازاد و یەکسان دەکەن. پێویستە ژنانی کورد لەم پەیوەندییەدا گرینگی تایبەت بە هەشتی مارس بدەن و لە پێناو ئازدی ڕێبەر ئۆجالان تیکۆشانەکانیان بەهێزتر بکەن.
زەلال ستێرک ئاماژە بە گرینگی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لە ئاستی جیهاندا دژ بە دەسەڵاتی پیاوتەوەر و کاپیتالیست دەکات و دەڵێت، بۆ بونیات نانی جیهانێکی دیکە و یەکسانی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا بانگی تێکوشانی هاوبەش لە ژنانی جیهان و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەکەم.