ژن

کۆنگرەی گەل: بە جۆش و خرۆشی ٨ی مارس و نەورۆزەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین

کۆنگرەی گەل لە میانەی پەیامێکەوە بە بۆنەی هەشتی مارس، تەئکید دەکاتەوە کە بە جۆش و خرۆشی ڕۆژی جیهانی ژنان و نەورۆز، لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئۆجالان تێدەکۆشن.

دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل لە سەرەتای پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە هەموو ئازادیخوازان و ژنان، هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی بە ڕێزەوە بەبیر هێناوەتەوە و ڕایگەیاندووە، کاری سەرەکی ئەمساڵ لە ناوبردنی فاشیزم و ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەبێت.

لە پەیامەکەی کۆنگرەی گەلدا ئاماژە بە پێشەنگایەتی ژنان لە بونیات نانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا کراوە و هاتوە، لە ماوەی ساڵای ڕابردوودا بە پێشەنگایەتی ژنە گەریلاکان زەبری گەورە لە ڕژێمی فاشیستی تورکیا دراوە.

هه‌ر وه‌ک چۆن له‌ بواری سه‌ربازیدا گه‌ریلاكانی ژن ڕۆڵێكی پێشه‌نگیان گێڕاوه‌، له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا بزوتنه‌وه‌ی ژنان پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڵمه‌تی ڕێكخستن ده‌كات.

ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی ٨ی مارس له‌گه‌ڵ پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست و
له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا به‌ هه‌ڵمه‌تی “كاتی ئازادیه‌، تیکوشانەکانمان لە پێناو ئازادی ڕیبەر ئاپۆ فراوانتر دەکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌