ژن

بنەماڵەی سپیدە قولیان: ژیانی کچەکەمان لە مەترسیدایە

بنەماڵەی سپیدە قولیان، ژنە گیراوای سیاسی لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا سەبارەت بە ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی کچەکەیان لە بەشی ژنانی گرتووخانەی ئێڤین-ی تاران هۆشداریان داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە تووش بوونی کچەکەیان بە پەتای ئۆمیکرۆن لە ماوەکانی ڕابردوودا کردووە و دەڵێن، بە هۆی ئەو پەتایەو و مانگرتن و هێشتنەوە لە گرتووخانە ئاستی بەرگری لەشی هاتووەتە خوارەوە و ژیانی لە مەترسیدایە.

بنەماڵەی سپیدە قولیان دەڵێن، لەگەڵ پارێزەرەکەی هەوڵی زۆریان داوە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە کچەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت، بەڵام ناوەندە پەیوەندیدارەکان پێیان وتون کە سپیدە هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەزاندووە و مافی ئازادی کاتی پێ نادرێت.

سپیدە قولیان، چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی بە هۆی چالاکییە مەدەنییەکانی و پشتیوانی لە مافی کرێکاران چەندین جار دەستگیر و زیندانیکراوە.

ڕۆژی ١٩ی گەڵارێزانی ئەمساڵ جارێکی دیکە دەستگیر کرایەوە وچەند ڕوژ دواتر لە بوشەهرەوە گۆزاریەوە بۆ گرتووخانەی ئێڤین-ی تاران.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌