جیهان

حەوتەمین ڕۆژی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا

ڕووسیا لە حەوتم ڕۆژی هێرشی هەمەلایەنی بۆسەر ئۆکراینا، ڕایگەیاندووە کە چەند ناوچەی دیکەی ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵ کردووە. ئۆکراینا بە فەرمی پشتڕاستی کردۆتەوە کە شاری خێرسۆن لە باشووری ئەو وڵاتە کەوتووەتە دەست هێزەکانی ڕووسیا.

لە حەتەمین ڕۆژی شەڕەکەدا، ڕووسیا هێرشەکانی بۆسەر شارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکراینا چڕ کردۆتەوە.

بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن هەتا ئێستا لانیکەم دوو هەزار هاوڵاتی سڤیلی ئۆکراینی بەهۆی شەڕەکەوە کوژراون.

ڕووسیاش ڕایگەیاندووە کە هەتا ئێستا ٥٠٠ سەربازی ڕووسی و هەزار و شەشسەد سەربازی دیکە بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، گەڵ بەردەوامبوونی شەڕی ئۆکراینا، پەرەسەندنی ڕوانگەی نەژادپەرستانە لە ئەورووپا، بەتایبەت جیاکاری لەنێوان کۆچبەرانی ئۆکراینا لەگەڵ کۆچبەرانی هەرێمە شەڕلێدراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا نیگەرانیی زۆری لێکەوتۆتەوە.

یەکێتیی ئەفریقا دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ڕەخنەی لە هەڵسوکەتی پۆڵەندا و وڵاتانی ئەورووپایی بەرامبەر بەو هاوڵاتییە ئەفریقاییانەی نیشتەجێی ئۆکراینا کردبوو کە لەگەڵ ئۆکرانییەکان ڕوویان لە ئەورووپا کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ خولێکی تری دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر سنووری بێلاڕووسیا دەستی پێکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌