کوردستان

دەوڵەتی سویسڕا: نابێت تورکیا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکات

بریگیت کروتاز، نوێنەری پارتی سوسیالیستی سویسڕا لە پەڕڵەمانی ئەو وڵاتە باسی تاوانی بە کارهێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن تورکیاوە دژی کوردەکان کرد و داوای کاردانەوەی فەرمی لە دەوڵەتی سویسڕا لەو بارەیەوە کرد و وتی: بە ڕاستی دەوڵەتی سویس ئاگاداری ئەو تاوانەیە؟

لە وڵامی ئەو پەرڵەمانتارەدا، دەوڵەتی سویسڕا،دەڵێت:، ئاگاداری بەکارهێنانی چەکی شیمیایی نەبووە، بەڵام پێشنیار کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە چاودێرانی بێ لایەن دەستنیشان بکرێت.

دەوڵەتی سویسڕا دەلێت، ئەگەر بۆمان ڕوون بێتەوە، تورکیا تاوانی وای ئەنجام داوە دەبێت ڕێکارە یاساییەکان بگیردرێنە بەر.

هەروەها بانگ لە ئەنقەرە دەکات، پابەند بێت بە ڕیکەوتن نامە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ و ئازادییەکان پێشێل نەکات.

دەوڵەتی سویسڕا ساڵی ٢٠١٩ لەشکەرکێشی و داگیرکارییەکانی تورکیای لە سوریا وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە ناوکرد و داوای لە لایەنەکان کرد بە پێی یاسا نێودەولەتییەکان هەڵسوکەوت بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌