جیهان

سەرۆکی ئۆکراینا: ئەگەر پێویست بکات حوکمی عورفی ڕادەگەیەنین

ئەمڕۆ، چوارشەممە، سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆديمير زيلينسكی، فەرمانی دۆخی نائاسایی لە وڵاتەکەی دا ڕاگەیاند.

زيلينسكی ئەوەی ئاشکرا کردوە لەمڕۆوە ئەو دۆخە ئەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ و پێویست بکات درێژی دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە ئەم هەنگاوەیان کار ناکاتە سەر ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان و ئامانج لێی گەرەنتی کردنی ئاسایشی وڵاتەکەیە و ئامرازێکی بەرپەرچدانەوەی ڕووسیایە.

دەشڵێت، ئەگەر پێویست بکات حوکمی عورفی ڕادەگەیەنن.

هاوکات، سوپای ئۆکراینا، بڕیاری ئامادەکردنی هێزی یەدەگی وڵاتەکەی بۆ ئەرکدار کردن پەسەند کرد و داوا لەو کەسانە کرد کە تەمەنیان ١٨ بۆ ٦٠ ساڵانە ئامادەیی خزمەتی سەربازی بن.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا داوای لە هاوڵاتیانی کرد کە بەپەلە ڕووسیا بەجێبهێڵن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌