جیهان

سوپای ڕووسیا ڕایدگەیاند لە سەر سنوری وڵاتەکەیان پێنج کەسیان کوشتوە

ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا تادێت مەترسییەکانی جەنگ نزیکتر دەکاتەوە و دۆخی ناوچەکە بەردەوام ناسەقامگیرتر دەبێت.

ئەمڕۆ، سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، لە سنوری وڵاتەکەیاندا، پێنج کەسیان کوشتوە کە هەوڵیانداوە سنورەکانیان پێشێکبکەن.

سوپای ڕووسیا لەڕاگەیەندراوەکەی دا هەروەئەوەندەی خستۆتە ڕوو بێ ئەوەی شوێنی ڕوداوەکە و ناسنامەی ئەوکەسانە ئاشکرابکات.

لە لایەکیترەوە، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دیمیترۆ کولیبا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لە برۆکسل، داوای هەنگاوی کردەیی لە یەکێتی ئەوروپا کرد بۆ پشتیوانی لە وڵاتەکەیان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا.

داواشی کردوە کە سزا بەسەر ڕوسیا دا بسەپێندرێت.

لە بەرامبەر ئەو داوایە، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، جۆزێپ بۆرێل ڕایگەیاند،لە ئێستا دا یەکێتی ئەوروپا جارێ پلانی سەپاندنی سزای نیە.

هەروەها وتیشی یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە گفتوگۆ دەکات.

ئەمەش دوای ئەوەی فەڕەانسا وتی سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا بەزارەکی ڕێکەوتون لەسەر ئۆکرانیا کۆببنەوە.
هەرچەندە کۆشکی سپی، وتویەتی بایدن و پوتین ڕێککەوتون لە ڕۆژانی داهاتودا کۆبونەوەی نێوانیان بەڕێوەبچێت، بەڵام وتەبێژی کریملین دەڵێت هیچ پلانێکی تۆکمە بۆ کۆبونەوەی لەو شێوەیە دانەنراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌