شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە میانی وتارێكدا له کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ له ئهڵمانیا رایگهیاند، “ئێمە چاوەڕوانی خولی پێنجەمی وتوێژەکان دەکەین لەگەڵ ئێران سەرەڕای نەبونی هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە خولی پێشودا.
وەزیری دەرەوەی سعودی وتیشی: “پێویستە ئێران سەرەتا لەناوچهكهدا خۆی رێکبخات و هیوادارین ئارەزویەکی جددی هەبێت بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی كێشهكان”.
ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لە دوای هێرش کردنە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران، پەیۆەندییەکانی ئەو دوڵاتە پچڕاوە.
چوار خولی دیدار و دانوستان لە نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیان لە بەغدا بە ڕێوەچوو.
مانگی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز و تاران دەربڕی و دانوستانەکانی بە ئەرینی وەسف کرد.
لە دوای ڕەزامەندی عەرەبستان، نووسینگەی ئێران لە ناوەندی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی لە جەدە کرایەوە.