ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

باشووری دیمەشق پایتەختی سوریا مووشەکباران کرا

ئیسرائیل باشووری پایتەختی سوریای مووشەکباران کرد و دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیرانی بە ئاسمانی عێراقە خراونەتە خوارەوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی سانای سوریە، دوێنی ئێوارە ئیسرائیل لە بنکەکانی خۆیەوە لە بەرزاییەکانی جۆلان، چەند مووشەکێکی ئاراستەی باشووری پایتەختی سوریا کردووە.

سانای سوریا دەلێت، هێرشەکە تەنها زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.

چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن، بنکەی چەکدارەکانی سەر بەر ڕژێمی ئیران لە شاروچکەی زەکریا لە باشووری دیمەشق، کراونتە ئامانجی هێرشە مووشەکیەکەی ئیسرائیل.

لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی ١١ی تەلەفزیونی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، دوێنی شەو هێزەکانی ئەمریکا دوو فڕۆکەی بێ فڕؤکەوانی ئێرانیان بە ئاسمانی عێراقەوە خستووەتە خوارەوە.

بە پێی هەواڵەکە ئامانجی ئەو دوو فڕۆکەیە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حەسەن نەسروڵا، ڕێبەری حزبووڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دروست دەکەن و هەر وڵات و لایەنێکیش بیەویت بیکرێت پشێوازی لێ دەکەن.

ئەم قسانەی نەسروڵا کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و ئیسرائیل دەڵێت، هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ئەو وڵاتە و ناوچەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌