ژن

ژنە پەڕلەمانتارێکی ئێران: قەدەغە کردنی پێداوێستی پێشگرتن لە دووگیانی ژنان پێویستە

زوهرە لاجەوەردی نوێنەری تاران لە مەجلیسی ڕژێمی ئێران ئەمڕۆ لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە مەجلیسی ئێران، پشتیوانی خۆی بۆ پەسەندکردن و جێبەجیکردنی یاسایی گەنج ڕاگرتنی حەشیمەتی ئیران دەربڕی.

زوهرە لاجەوەردی وتی: قەدەغەکردنی پێداویستیە پزیشکییەکان بۆ پێشگرتن لە دووگیانبوونی ژنان لە جێ خۆێدایە. هەروەها لابردنی یارانە بۆ ئەو پێداویستیانە پێویست بوو .

ئەو ژنە نوێنەری مەجلیسی ئێران دەشڵێت، بە پێی یاسا دەمانەوێت حەشیمەتی ئێران زیاد بکەین و ڕێژەی منداڵبوون زیاتر ببێت.

ناوبراو پێشتریش پشتگیری لە هاوسەرگیری پێکردنی منداڵان کردبوو.

بەهاری ئەمساڵ لە دوای فەرمانی عەلی خامنەی لە مەجلیسی ئێران یاسایەک لە ژێر ناوی گەنج ڕاگرتنی حەشیمەتی ئێران و پشتیوانی لە بنەماڵە پەسەند کرا.

جیا لە قەدەغە کردنی پێداویستییەکان بۆ پێشگرتن لە دووگیانی ژنان، بەشێکی زۆر لە دام و دەزگا دەوڵەتییەکان بە فەرمی بانگەشەی هاوسەرگیری پێکردنی منداڵان دەکەن.

کارناسان ئەو یاسایە بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و مەترسی بۆ سەر تەندروستی ژنان دەزانن.

هەروەها بە ڕێخۆشکەر بۆ پەرەسەندنی هاوسەرگیری پێکردنی منداڵان پێناسە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌