جیهان

ژان لووک ملانشن، کاندیدێکی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا داوای ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپ دەکات

ژان لووک ملانشن لە تویتەری فەرمی خۆی نووسیویەتی “ماوەی ٢٣ ساڵە ئۆجالان لە زیندانی تورکیادایە، کە نزیک دەبێتەوە لە ماوەی زیندانییکردنی ماندێلا، ئەمە نادادپەروەرییە، لە پێناو ئاشتییدا پێویستە ئازاد بکرێت”.

ژان لووک ملانشن، کاندیدێکی چەپە و بەگوێرەی ڕاپرسییەکانی فەڕەنسا شانسی دەرچوونی لە هەموو کاندیدەکانی دیکە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری زیاترە.

هەر دوێنێ، فابین ڕۆسل کاندیدێکی دیکەی سەرۆک کۆماریی فەڕەنسا، پەیامێکی لە تویتەرەوە بڵاوکردەوە و داوای کرد ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌