جیهان

پەرلەمانی ئەورووپادا: ڕژیمی تورکیا سەرچاوەی ناسەقامگیریی ئەورووپا و وڵاتانی دراوسێیەتی

لە دوو ڕاپۆرتی تایبەتدا کە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەورووپا خراوەتە بەر باس، ڕژیمی تورکیا وەک سەرچاوەی نائارامی و ناسەقامگیری ناوی هاتووە.

ئەو دوو ڕاپۆرتە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەورووپا لەبارەی سیاسەتی هاوبەشی دەرەکی، ئاسایش و بەرگری کە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت خراوەتە ڕۆژەڤەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا تایبەت بە سیاسەتی هاوبەشی بەرگری و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی فەڕەنسییوە ئامادە کراوە، هاتووە: “ڕژیمی تورکیا لە چەندین بواردا ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی جیرانی خستووەتە مەترسییەوە. هەروەها لە تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەشدا ڕۆڵێکی خراپی گێڕاوە.

لە ڕاپۆرتێکی دیکەشدا کە پەرلەمانتارێکی ئەڵمانی هەر لەسەر ئەو مژارە ئامادەی کردووە، تەئکید کراوەتەوە کە تورکیا بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی تا دێت زیاتر لە مەرجەکانی تایبەت بە ئەندامێتیی یەکێتیی ئەورووپا دوور دەکەوێتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها جموجۆڵەکانی ڕژیمی تورکیا لە دەریای سپی سەرکۆنە کراوە.

ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە بە دیاریکراوی ئاماژەی بەوە داوە کە هەڕەشە سەربازییەکانی تورکیا و چالاکییە ناقانوونییەکانی لەدژی وڵاتانی یۆنان و قوبرس نیگەرانییەکی زۆری درووست کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌