جیهان

ناتۆ: جارێ هیچ نیشانەیەک لە کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا بەدی نەکراوە

سکرتێری ناتۆ ڕایگەیاندووە کە هەتا ئێستا هیچ نیشانەیەکیان لەمەڕ کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا بەدی نەکردووە.

زۆربەی میدیاکان بە پشتبەستن بە زانیاریی ناوەندەکانی ئەوروپا و ئەمریکا باس لەوە دەکەن گوایە ڕووسیا سبەی هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەڵێ ئامادەیە لەبارەی ئاسایشی ئەوروپاوە گفتوگۆ بکات.

پوتین ئەم قسانەی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئۆڵاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کرد.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەریی دیپلۆماتیکی کێشەی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا سەردانی مۆسکۆی کردووە.

ئۆڵاف شۆڵتز دوێنێش لە ئۆکراینا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆی کردبوو.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند دوای کۆتایی هاتنی مانۆڕی سەربازیی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا، بەشێک لە هێزەکانی لەو سنوورانە دەکشێنێتەوە. ئەمەشی وەک نیشانەیەک لە بێبنەمایی پڕوپاگەندەکانی ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر ئەوەی گوایە ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا لێکدایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌