ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پەراوێزخستنیانەوە هۆشداری توند دەدەن

ئاڵۆزییەکان و ناکۆکی لایەنەکان لە عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت گەیشتۆتە قۆناغێکی تر و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پەراوێزخستنیانەوە هۆشداری توند دەدەن.

لەدوای کۆبونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە پێکهاتوون لە شەش لایەنی سیاسیی و هاوپەیمانێتی، ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی دۆزی سیاسی و گفتوگۆکانی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دا ئاماژە بەوە دەدەن دژایەتی پەراوێزخستنی لایەنەکان دەکەن.

ئەوەشیان خستۆتە ڕوو، کە نابێت لەوە زیاتر عێراق بخرێتە ناوکێشەو قەیرانەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لەلایەنەکان دەکەن بەدەم پڕۆژەکەیانەوە بچن بۆ بەشداریپێکردنی لایەنەکان لە حکومەتی داهاتودا.

بە پێویستیشی دەزانن نابێت پێکهاتەیەک لاواز بکرێت لەسەر حسابی پێکهاتەیەکیتر.

ئەو هۆشداریانەی پێکهاتەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتێکدایە دوێنێ، دادگای فیدراڵی تانەی لەسەر یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ڕەدکردەوە و دانیشتنی پەرلەمانی بە یاسایی و دەستوری زانی.

بەپێی دەستور و یاساکان تا ڕۆژی ٨ی مانگی داهاتوو دەبێت پەرلەمانی عێراق سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت و پاشان سەرۆک کۆمار کوتلەی زۆرینە ڕابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ئەمەش لەکاتێکدا یەکێتی و پەدەکە هێشتا لە ململانێی توند دان بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدەکانیان بۆ ئەو پۆستە و هەریەکەیان کاندیدی ئەوەی بەرامبەر ڕەد دەکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌