کوردستان

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران: پەیامی ئێران ڕوونە کە کورد نەبێتە هۆی لێکترازانی ماڵی شیعە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران ی پایتەختی ئێران، لە ووتوێژێکی دا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەداوە کە ئیسماعیل قائانی، سەردانیی هەولێر و سلێمانی کردوە و هۆشداری ئەوەی داونەتێ کە کورد نەبێتە لایەنگر بۆ دروستکردنی زۆرینە.

دەنگی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تاران ئەنجام داوە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا، نازم دەباغ ئاماژەی بەوە کردووە لە مانگەکانی ڕابردوودا ئیسماعیل قائانی سەردانی هەولێر و سلێمانی کردووە و لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە پەیامی داوە بە لایەنە کوردییەکان کە نابێت کورد ببێتە لایەنگری لایەنێکی شیعە بۆ پێکهێنانی لایەنی زۆرینە.

دەباغ، هێمای بۆ ئەوەش کردوە کە لە نوێترین پەیامیان دا وتویانە کە کورد، نەبنە لایەنگریی و لەڕێگای سازانەوە کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن.

وتوشیەتی کە پەیامەکە ڕوونە نابێت ئێمە ببینە هۆی لێکترازانی ماڵی شیعە.

نوێنەری هەرێم لە تاران، لە درێژەی قسەکانی دا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت، شتێک لە زیانی ئێران بێت لە عێراق و ببێتە هۆی کەمبونەوەی بە دڵنیاییەوە ئێران بەرپەرچدانەوەی دەبێت ئیتر ئەو بەرپەرچدانەوەیە سیاسی، سەربازی یا ئابورییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌