ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر گرتووخانەی غوێران-ی حەسەکە ڕایگەیاند: جارێكی تر سه‌لمێنرا كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی ڕژێمی تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌سه‌ر داخوازی و هیوای فراوانبوونی و دوژمنداری بونیاتنراوه، كه خاک و مرۆڤه‌كان له سووریا و باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كاته ئامانج، چونکە ڕژێمی تورکیا له ڕێگه‌ی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه هه‌وڵ ده‌دات، كه ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبدات، پرۆژه‌ی دیموكراتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له ڕێگه‌ی داگیركردنی ته‌واوه‌تی یان كردنه ئامانجی مه‌ده‌نییه‌كان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه تێكبدات.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە باس لەوە دەکرێت، سوپای تورکیا چه‌ته‌كانیان له باره‌گا تایبه‌ته‌كان له سه‌رێكانی و گرێ سپی پهروهردهكردووە و ناردوویانن بۆ گه‌ڕه‌كی غوێرانی حهسەکە و هێرشیانكرده سه‌ر زیندانی غوێران، كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار زیندانی داعشی تێدایه.
خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئامانج لەو هێرشە، کردنەوەی ڕێڕهوێكە بۆ چەتەکان له‌نێوان تلته‌مر و كه‌مپی هۆلە.
جەختیش دەکاتەوە.: ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی ڕژێمی تورکیا له دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سه‌روه‌ریی وڵاته، به‌ڵام هێزه‌كانمان به پشتگیری گه‌له‌كه‌مان له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتى ئه‌و پیلانه‌یان له‌ناوبرد.