ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حوسییەکان بە موشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر ئیمارات و سعودیە

وەزارەتی بەرگری ئیمارات ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ حوسیەکانی یەمەن دوو موشەکی بالیستیان ئاڕاستەی ئەبوزەبی کردوە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەردوو موشەکەکەی تێکشكاندوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، کە پاشماوەی موشەکە تێکشكێندراوەکان لە دەوروبەری ئەبوزەبی کەوتونەتە خوارەوە و زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

هەرەوەها هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە، بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاندوە، کە حوسییەکانی یەمەن موشەکێکی بالیستیان ئاڕاستەی ناوچەی زەهرانی باشوری سعودیە کردوە و لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە موشەکەکە تێکشكێندراوە.

ڕاشیگەیندراوە کە پاشماوەی موشەکە تێکشکێندراوەکە زیانی گەیاندوە بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل.

هەفتەی ڕابردوش حوسییەکان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر پێگە مەدەنییەکانی ئیمارات لەوانە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی و تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی و دوو کەسی بەڕەگەز هندی و کەسێکی بەڕەگەز پاکستانی گیانیان لەدەست دا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌