ئێران

ژووری بازرگانی: هەڵاوسانی ئابووری لە سەرتاسەری ئێران لە هەڵکشاندایە

ژووری بازرگانی ئێرانی باس لە هەڵکشانی هەڵاوسانی ئابووری لە سەرتاسەری ئێران دەکات.

ماڵپەڕی ژووری بازرگانی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە هەڵکشانی هەڵاوسانی ئابووری لە ماوەی دەسەڵاتی دەوڵەتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران ٤٢ و چوار لە سەدە و لە مانگی بەفرانباردا زیاتر هەڵکشاوە، بە شێوەیەک لە چاو ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٧ زیاتر بووە.

ئەوەش بەو مانایە کە هەر بنەماڵەیکی ئێران ئەم ساڵ بە شێوەیەک زیاتر لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا بۆ پێداویستی و خزمەتگوزارییەکان پارەی سەرف کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە هۆی سیاسەتی هەڵەی کاربەدەستانی ئێران قەیرانە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قوڵتر دەبنەوە، لە بەرانبەردا ناڕەزایەتی خەڵک و چین و تۆێژەکانیش فراوانتر دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌