ژن

ڕۆژنامەنووسی تورک سەدەف کاباش بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ئەردۆغان دەستگیر کرا

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی تورکیا هەڵیانکوتاوەتەوە سەر سەدەف کاباش، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی ئەو وڵاتە دەستگیریان کردووە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە بە هۆی قسەکانیەوە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار خراوەتە پاڵی.

هاوکات عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا لە توویتەری فەرمی وەزارەتی داد لەسەر کەیسی ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاندووە “سزای پێویست وەردەگرێت”، ئەوەش بەلای ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی ئەو وڵاتەوە وەک “فەرمانکردن بە دادگا بۆ زیندانیکردنی سەدەف کاباش” لەقەڵەمدراوە و ڕووبەڕووی ڕەخنەی تووند بووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌