چالاکوانانی مەدەنی ئەفغانستان بڵاویان کردووەتەوە، دوێنی شەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٠، دەستوپەیوەندەکانی ڕژێمی ئێران لە کابول پایتخەتی ئەفغانستان پەنابەرێکی کوردی خەڵکی پاوەیان تیرۆر کردوە.
ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە کوردە،”سەعدی خالدی” ڕاگەیەندراوە و پێشتریش بۆ خۆی ئاشکرای کردبوو کە دوو جار لەلایەن ئێرانەوە هەوڵی کوشتنی دراوە.
خالدی، ساڵەکانی سەرەتای هاتنە سەر کاری ڕژێمی مەلاکان لە ئێران لە گەڵ بنەماڵەکەی پەنابەری وڵاتی ئەفغانستان دەبێت و لە ساڵانی ڕابردوودا مافی هاوڵاتی بوونی ئەفغانستانی پێدرا بوو.
بەپێی هەواڵی چالاکوانانی ئەفغانستانی لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان دوێنی ئێوارە دەستوپەیوەندەکانی ڕژێم بە پیلانێک دەیبەنە ناوەڕاستی شاری کابول و لەوێ تیرۆری دەکەن.