کوردستان

قەسەدە: لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر زیندانی غوێران ١٧ شەڕڤانمان شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی-قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەی شەهید و بریندارەکانی هێرشەکانی چەتەکانی داعشی بۆ سەر زیندانی غوێرانی حەسەکە بڵاوکردەوە.

قەسەدە ڕایگەیاندووە، لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ٢٠ی جەنیوەری داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە، شەڕڤانانی ئێمە بەرخۆدانێکی بێوێنەیان لە پێناو پاراستنی ناوچەکە و دانیشتوان و ئاسایشی جیهان بەڕێوەبرد و ڕێگەیان بە پلانی تیرۆریستان بۆ دستگرتن بەسەر زیندانەکەدا نەدا و رێگەیان لە رفاندنی تیرۆریستان گرت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە لە سەرەتای هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر گرتووخانەکە تا ئێستا ١٧ شەڕڤانی قەسەدە و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزارییەکان شەهید بوون و ٢٣ی دیکەش بریندارن.

قەسەدە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە، فیداکاری و بەرخۆدانی شەهیدەکانمان سەرچاوەی هێزن بۆ هەموو شەڕڤانانی ئێمە بۆ درێژەدان بە تێکۆشانی دژ بە ڕێکخستنی تیرۆریستی داعش و پشتیوانەکانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌