کوردستان

سکرتێری کۆنگرەی فیدراڵی لوبنان: ئەزموونی خۆبەڕێوبەریی ڕۆژئاوا هاوشێوەی مۆدێلی سویسڕایە

سکرتێری گشتیی کۆنگرەی هەمیشەیی فیدڕاڵی لوبنان “ئاڵفرێد ڕیچایی” دەڵێ سیستەمی دەسەڵاتداری ناوەندیی لە ئیدارەدانی فرەڕەنگیی کۆمەڵگەدا شکستیان هێناوە. تەئکیدیش دەکاتەوە کە سووریا پێویستی بە ئەزموونی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیە.

ئالفرێد ڕیچایی لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار وتی: “ئەزموونی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر ئەزموونێکی سەرکەوتووە. دەتوانین بڵێین ئەزموونێکی هاوشێوەی مۆدێلی سویسڕایە. وڵاتێکی وەک سووریا کە چەندین گەل و باوەڕیی جیاوازی تێدا دەژی، پێویستی بەم ئەزموونەیە. دەبێ سووریا بەرەو سیستەمێکی فیدڕاڵ کە تایمەتمەندیی فرەڕەنگیی کۆمەڵگەی لەبەرچاو گرتبێت، هەنگاو بنێت.”

سکرتێری کۆنگرەی هەمیشەیی فیدراڵی لوبنان دەستنیشانی کرد کە سیستەمە دەسەڵاتدارەکانی ئێستا لەباتی ئەوەی هەوڵ بدەن فرەڕەنگیی کۆمەڵگە بپارێزن، هەوڵیان داوە بەپێی ویستی خۆیان کۆمەڵگە بگۆڕن. ئەمەش سەرکەتوو نابێت. چونکە گۆڕانکارییەکان دەبێ لە خوارەوە بۆ سەرەوە بن.”

ئاڵفرێد ڕیچاڵی ئاماژەی بە شکستی سیستەمی دەسەڵاتداری لە وڵاتانی وەک سووریا، عێراق و یۆگسلاڤیای جاران کرد و وتی: “نابێ ڕوانگەیەکی تاک لایەنە بەسەر کۆمەڵگەیەکی فرەڕەنگدا بسەپێندرێت. چونکە لە ئاکامدا شەڕ و ناسەقامگیریی لێدەکەوێتەوە. سیستەمی ناوەندی لە وڵاتێکی فرەڕەنگدا قەت سەرکەوتوو نابێت. بەڵام لە بەرامبەردا سیستەمێکی ناناوەندی و فرەڕەنگ دەتوانێ هەم یەکێتیی پێکهاتەکان بپارێزێت و هەم سەقامگیری و پێشکەوتنی کۆمەڵگەی لێدەکەوێتەوە.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌