ژن

پەرلەمانتارێکی هەدەپە لەسەر گوێگرتن لە گۆرانی کوردیی دادگایی دەکرێت

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی باکووری کوردستان، دادگای ڕژێمی تورکیا لە ئامەد، دۆسیەیەکی بۆ دادگایی کردنی ڕەمزییە تۆسوون، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە کردووەتەوە.

دۆسیەی دادگایی کردنەکە لە سەر ئەوەیە کە ئەو ژنە پەرلەمانتارەی هەدەپە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییدا بەشداریی کردووە و کە تێیدا گۆرانی کوردی لێدراوە و ئەوەش وەک “پڕوپاگەندەی ڕێکخستنیی” لە قەڵەم دراوە بۆی.

دادگای ئامەد دۆسیەکەی تۆسوونی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کردووە و داوای کردووە بەمەبەستی دادگاییکردنی پارێزبەندیی لەو پەرلەمانتارە وەربگیرێتەوە.

ڕەمزییە تۆسوون لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەوان دەیانەوێت لە کەسایەتیی ئێمەدا گەلەکەمان بترسێنن، بۆیە تەنانەت ئاهەنگ گێڕانی ئێمەشیان کردووەتە تاوان، بەڵام ئێمە لەبەرامبەر ئەو کارە نایاساییانە سەرمان دانانەوێنین.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌