ئێران

پوتین و ئیبراهیم ڕەئیسی لە سوچی دیداریان ئەنجامدا

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ لە سەر بانگهێشتکردنی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا گەیشتە مۆسکۆ و لە سوچی چاوی بە پوتین کەوت.

ڕەئیسی سەرەتا چووە مۆسکۆ و پاشان بۆ دیدار لە گەڵ ڤیلادیمێر پۆتیین گەیشتە شاری سوچی و سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، دۆخی ناوچەکە و بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوولا گفتوگۆیان کرد.

ماڵپەری سپۆتنیکی ڕووسی بڵاوی کردوەتەوە کە سبەنێ پوتین و ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی نۆینەرانی دۆماری ڕووسیا قسە دەکات و پاشان لە مزگەوتێک لە مۆسکۆ قسە دەکات.

ئەم سەردانەی ڕەئیسی بۆ ڕووسیا هاوکاتە لە گەڵ دانوستانەکانی ڤیەننا کە تێدا ڕووسیا پشتیوانی ئیران دەکات.

ئەوەش نیگرانی ئەوەی لای هاوڵاتیانی ئیرانی دروست کردووە کە کاربەدەستانی تاران بۆ مانەوەی خۆیان ئیمتیازی زیاتر بە ڕووسەکان بدەن، یا خۆد زیاتر ناوچە باکوورییەکانی ئێران و دەریای خەزەر هەرزان فرۆش بکەن.

ئیبراهیم ڕەئیسی لە کاتی بە جێ هێشتنی تاران بەرەو مۆسکۆ لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران وتی: بەژەوەندی هاوبەشی ئیران و ڕووسیا زۆرە و کاریگەری لە سەر دۆخەکە لە ئاستی جیهانیدا دادەنێت.

ئەم سەفەرەی ئیبراهیم ڕەئیسی لە دوای کازخستان، دوویەمین سەفەری دەرەوەی ئیبراهیم رەیئسییە وەک سەرۆک کۆماری ئیران و لە کاتێکدایە لایەنەکانی دژبەری ئێران دەڵێن، دەبێت ڕەئیسی وەک تاوانباری کۆمەڵکوژی گیراوانی سیاسی لە دەیەی شەستی هەتاوی لە ئێران، دەستگیر و دادگایی بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌