کوردستان

دو چالاکوانی خەڵکی سنە سزای زیندانیان بە سەردا سەپێندرا

لە بەردەوامی سیاسەتی سەرکوت و گۆشار بۆ سەر چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو چالاکوانی خەڵکی سنە سزای زیندانیکردنیان بە سەردا سەپێندرا.

بەپێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ئارمین ئەسپرلۆس، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لە لقی یەکی دادگای سنە دادگایی کراوە و بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتە کوردستانیەکان سزای ساڵێک زیندانیکردنی بە سەردا سەپێندراوە.

ئارمین ئەسپرلۆس ڕۆژی ٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە دەستگیر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو. پاشان دوای لێپرسینەوە بە بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

هاوکات مەریەم سادقی چالاکای کرێکاری و مافەکانی ژنان لە لقی یەک دادگای سنە دادگایی کراوە و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژ بە دەسەڵاتی ئێران سزای ساڵێک زیندانیکردنی هەڵپەسێندراوی بە سەردا سەپێندراوە.

مەریەم سادقی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە هۆی ئەوەی لە ڕێوەرەسمی بە خاکسپاردنی خەسووەکەیدا شێعریکی بۆ دایکی شەهیدان خۆێندوەتەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو دوای ماوەیەک لە دەستگیرکردنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌