خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگاڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە كه هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عێراق له شه‌نگاڵ جێگیر ده‌كرێت و هۆشداریی دا کە هه‌وڵی لەو چەشنەی بەغدا له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا نییه.
لە هه‌فته‌ی ڕابردووەوە، سوپای عێراق له شەنگال دەستی بە جموجۆڵ کردووە و هێزیکی زۆری بۆ ئەو هەرێمە ناردووە. له ئاکامی ئەو جموجۆڵانەدا دوێنێ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سوپای عێراق و ئۆتۆمبیلێکی خوێندکاران پێکیاندادا و لە ئەنجامدا دوو خوێندكاری ئێزدی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٧ كه‌سی تر برینداربوون.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال لەسەر ئەو ڕووداوە و جموجۆڵەکانی سوپای عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو کردەوە.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگاڵ ڕایگه‌یاندووە كه ئه‌و جموجۆڵه سهربازیانە زیان به ئارامیی شه‌نگال ده‌گه‌یه‌نێت.
بە بیریشی هێنایەوە کە ئه‌و هه‌وڵانه بەشێک لە پلانی ٩ی ئۆکتۆبەری په‌ده‌كه و حكومه‌تی كازمیە و داوای له هه‌موو لایەنە سیاسی و هێزە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر پلانه‌كانی شه‌ڕ بوه‌ستنه‌وه و له سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال رێگه له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری بكه‌نه‌وه.