بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی بەفرانبار، ژن و مێردێکی خەڵکی شاری مەریوان کە دەیانویست لە ڕێگای پەڕینەوە لە چەمی شاری سالۆنی یۆنانەوە خۆیان بگەیننە پایتەختی ئەو وڵاتە ئاو بردویانوی و خنکاون.
ناسنامەی ئەو ژن و مێردە گەنجە جەلیل ڕەوانگەرد تەمەن ٣٤ ساڵ و سومەیە جامخانە تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە لە کاتێکدا ویستویەتی لە چەمەکە بپەڕێتەوە ئاو بردویەتی، هاوسەرەکەیشی کە ویستویەتی ڕزگاری بکات خنکاوە.
تەرمی ئەم ژنە و مێردە دوای چەند کاتژمێرێک لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە دۆزراوەتەوە.