جیهان

دانیمارک: دەستوپەیوەندییەکانی ڕژێمی ئێران لە وڵاتەکەمان خەریکی سیخۆڕین

دانیمارک دەلێت دەستۆپەیوەندییەکانی ڕژێمی ئێران لە خاکی دانیمارک خەریکی سیخۆڕی کردنن بە سەر ناوەند و دامودەزگا دەوڵەتییەکانەوەن.

دوێنی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری، دەزگای زانیاری و ئاسایشی دانیمارک لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هەوڵی سیخۆڕی کردنی چەند وڵات لەوانە ڕژێمی ئێران بە سەر دامودەزگا دەوڵەتییەکانی دانیمارکەوە دەکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتکەی دەزگای زانیاری و ئاسایشی دانیمارک ڕاگەیاندووە، لە پاڵ وڵاتانی چین و ڕووسیا، ئێران تۆمەتبار کراوە بە هەوڵدانی سیخۆڕی لە خاکی دانیمارک.

هەروەها دەستۆپەیوەندییەکانی ڕژێمی ئێران، هەوڵی سیخۆڕی کردن بە سەر ناوەندەکانی زانستی تەکنۆلۆژیا،خۆیندکاران و دامودەزگا تایبەتەکانی دانیمارکەوە دەکەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا زانیاری تایبەت بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام باس لە چەند نمونە هەوڵی سیخۆڕی کردن لە خاکی دانیمارک کراوە و هاتووە، هەوڵە سیخۆڕانەکانی ئێران، چین و و ڕووسیا بە تایبەت لە ئاوەکانی جەمسەری باکور و لە خاکی دانیمارک زیادی کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە، سیخۆڕێکی ئێران هەوڵی کۆکردنەوە زانیاری لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل داوە و لەو پەیوەندییەدا چوار ژن و پیاوێک بە تۆمەتی سیخۆڕی کردن بۆ ئێران دەستبەسەر کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌