جیهان

ئەمریکا: بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بە ئاراستەی مەترسیداردا دەڕوات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، کاتی زۆر نەماوە، دانوستانەکانی ڤیەننا و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە ئاراستەی مەترسیداردا دەروات.

ئانتۆنی بلینکەن، وەزیری دەروەی ئەمریکا، لە وتۆێژێکدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا دەڵێت؛ زیاتر لە چەند هەفتەیەک کات نەماوە و ئێران بەردەوامە لە پەرە پێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکانی، ئەوەش ئەنجامی دانوستانەکان بەروەی ئاراستەیەکی مەترسیدار دەبات.

بلینکەن دەلێت، ئیران بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەرهەم هێنانی سوتەمەنی بە مەبەستی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و جەخت لە سەر پێشگرتن لە دەستپێراگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی دەکاتەوە.

دەشڵێت، لە دوای کشاندنەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی بەرجام، ئێران زیاتر پەرەی بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی داوە. هەروەها دەستوەردانەکانی و کردەوە تێکدەرانەکانی لە ناوچەکە پەرەی سەندووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەری ڕێکەوتن لە ڤییەنا لە هەفتەی داهاتوودا و بووژاندنەوەی بەرجام لە ئارادیە و ئەمەش لە بەرژەوەندی لایەنەکاندایە، بەڵام ئێران دانوستانەکان بەرەوە ئاراستەیکی مەترسیدار دەبات.

وتیشی، واشنتۆن ئامادەیە بگەرێتەوە بۆ بەرجام، بەڵام بژاردەگەلی دیکەشمان لە بەر دەستدا هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌