ئێران

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ: سەرکۆت و گوشار بۆ سەر خەڵک لە ئێران پەرەی سەندووە

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا،باس لە پەرەسەندنی سەرکۆت و گوشار بۆ سەر خەڵک لە ئیران دەکات.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢دا پەسەند کردنی چەندین گەڵاڵە و یاسای نوێ لە لایەن کاربەدەستانی دەزگای داد لە ئێران وەک پێشێلکردنی زیاتری بنەماکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە دادەنێت و ڕایگەیاندوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ئاستی سەرکۆت و گوشارەکان بۆ سەر ئەو خەڵک لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوام بووە.

مایکل پیچ، جێگری بەڕێوەبەرایەتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی چاودێری مافی مرۆڤ، لە ٣٢یەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوەکەدا دەڵێت، کاربەدەستانی ئێران لە ڕێگای سەرکۆتەوە پێش بە داواکاری خەڵک بۆ مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانیان دەگرن و دوای کۆتایی هێنان بە سیاسەتی سەرکۆت لە ئێران دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا تەئکید لە سەر بە دادگایی گەیاندنی کاربەدەستانی باڵای ئێران کە دژی هاوڵاتیان تاوانیان ئەنجام داوە و بە بیر هێنراوەتەوە کە ئێبراهیم ڕەئیسی وەک تاوانبارێک کە دەستی لە کۆمەڵکۆژی گیراوانی سیاسی دەیەی شەستی هەتاوییدا هەبووە.

هەروەها تیشک خراوەتە سەر دۆخی ژنان و پەسەندن کردنی گەڵالەیکی شەورای نیگەهبان بۆ گەنج ڕاگرتنی حەشیمەتی ئێران، وەک مەترسی بۆ سەر مافەکانی ژنان بە ناو کراوە.

بەردەوامی جێبەجێ کردنی سزای لە سیدارەدانی مرۆڤەکان-یش لەو وڵاتە وەک تەوەری سەرەکی لە راپۆرتەکە ئاماژەی پێکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌