کوردستان

کەسوکاری قوربانییەکانی ڕێگای کۆچکردن لە سۆراغی ڕۆڵەکانیاندان

لە ڕۆژی ٢١ی دێسەمبەری ٢٠٢١دا، لە ڕێگای تورکیا بۆ ئیتاڵیا، یەختێک کە دەیان کۆچبەری تێدابوو ژێر ئاوکەوت و چارەنوسی ٢٥ کۆچبەری هەرێمی کوردستان نادیارە و کەسوکاریان بەردەوامن لە سۆراغکردنیان.

ئەو یەختەی لە دەریای ئیجە لە ڕۆژی ٢١ی دێسەمبەری ڕابردوو لە دەریای ئیجە ژێر ئاوکەوت، ٦٣ کۆچبەری تێدابوو، تا ئێستا چارەنوسی ٢٨ یان نادیارە کە ٢٥ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

محەمەد ئەمین، باوکی یەکێک لەو کۆچبەرانەی ناو ئەو یەختە دەڵێت، کوڕەکەی کاری گونجاوی نەبوە لە بێ چارەیی سەری خۆی هەڵگرت، لە کاتی نوقومبونی بەلەمەکەشیان ئاوی فڕێداوەتە دەرەوە، داواکارم هیچ کەسێک بە ڕێگای ئاودا نەڕوات.

قومریە ئەحمەد، کوڕ و بوکەکەی بێ سەروشوێنن و داوای سۆراغیان دەکات و دەڵێت ماڵی ئێمە خراپ بوو با ماڵی کەسیتر خراپ نەبێت، خەڵک لەبەر بێ ئیشی و بێکاری دەڕۆن بەو ڕێگا مەترسیدارەدا.

ئیسماعیل یونس، باس لەوە دەکات، براکەی بێ چارەنوسە، لە تورکیا یەختێکی گەورەیان پێ نیشان داون و پێیان وتون کە ئەوە گیراوە بە یەختێکی دیکە دەیان نێرن.

لە ڕۆژی ٢١ی مانگ بەڕێکەوتون و لە ٢٢ی مانگ پەیوەندیان پێوەکردوون کە یەختێک ژێر ئاوکەوتوە و تائێستا هیچ هەوڵێکی براکەی و ئەو کەسانەی لەگەڵی دابوون نییە.

ئیسماعیل یونس، وتیشی براکەی لەبەر بێ کاری و بێ هیوایی ڕۆیشتوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌