جیهان

وڵاتانی ڕۆژئاوایی: دانوستانەکانی ڤیەننا بە هێۆاشی دەروات

لە کاتێكدا ئێران بانگەشەی ئەگەری ڕێکەوتن لە دانوستانە ئەتۆمیەکەدا دەکات، وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەلێن، دانوستانەکانی ڤیەننا بە هێۆاشی دەڕوات.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزراتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەێکی ڕۆژنامەوانیدا، لە بارەی دانوستانە ئەتۆمیەکەی ئێرانەوە وتی: لە ڕۆژانی ڕابردوودا باس لە بڕیک پێشکەوتن کراوە، بەڵام بە هێواشی دەراوت.

پرایس وتیشی، بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن و بووژاندنەوەی بەرجام پێویستمان بە پێشکەوتنی خێراترە.

ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی بەرجام، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زیاتر پەرەی پێ دراوە و گۆشارەکان بۆ سەر تاران، دەستۆەردان و کردەوە تێکدەرانەکانی ئەو وڵاتەی لە ناوچە نەوەستاندووە.

هەروەها ژان ئیۆ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە دانیشتنی پەرڵەمانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران وتی، لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا دانوستانەکانی ڤیەننا بڕێک پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینی، بەلام لە ئیستادا هیچ پێشکەوتنێک بە دی ناکرێت، تا گەیشتن بە ڕێکەوتن ڕێگاێکی دوو و درێژماوە.

لە لایەکی دیکەوە، حسێن ئەمیر عەبدولاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران وتویەتی، ئەمریکا باس لە هەڵگرتنی ئەو بەشەی گەمارۆەکان دەکات کە لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕيکەوتنی بەرجامدا بە سەر ئێران دا سەپێندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌